zagros news agency

ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو داوای کشانەوەی ئیسرائیل لە سوریا دەکات

وڵاتانی عەرەبی کەنداو لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەیان لە کوەیت، داوای کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیلیان لە سوریا کرد.
لەم ڕاگەیەندراوەدا “ئەم داگیرکارییە بە پێشێلکردنێکی جددیی یاسای نێودەوڵەتی” دانراوە.
وڵاتانی عەرەبی کەنداو، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییان بە بەرپرس داناوە هێرش بۆ سەر سەروەریی خاکی سووریا ڕابگرن و داوا لە ئیسرائیل بکەن لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئەم وڵاتە بکشێتەوە.
سوپای ئیسرائیل دوای ڕووخانی دەستەڵاتی بەشار ئەسەد، دیکتاتۆری سوریا، چووەتە بەرزاییەکانی جۆلان و وا دیارە بڕیاری داوە کۆنترۆڵی درێژخایەن بەسەر ئەم ناوچانەدا هەبێت.
ئێستا سەربازانی ئیسرائیلی لەم ناوچانەدان کە بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ساڵی ١٩٧٤ لەژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە و بە ناوچەی نێوەند ناسراوە.
بەرزاییەکانی جۆلان لە ساڵی ١٩٦٧ لە کاتی جەنگی شەش ڕۆژەی نێوان عەرەب و ئیسرائیل لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکرا. بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەم شوێنە بە بەشێک لە خاکی سوریا دادەنرێت. ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٨١ ئەم ناوچەیەی بە بەشێک لە خاکی خۆی ڕاگەیاند، بەڵام ئەمە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە فەرمی نەناسراوە و تەنها ئەمریکا لە سەردەمی یەکەم حکومەتی ترامپ بە فەرمی ناسی.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە 34 پاسەپۆرتی ساختەی پێبووە

سەڵاح

دۆلار گرانبوو

یاسین

ڕاگه‌یه‌ندراوێك لە وەزارەتی کارەباوە

یاسین