zagros news agency

پێشبینی ده‌كرێت، سبه‌ی ئاسمان هه‌وراوی بێت

كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 29ی12ی2024، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28ی12ی2024، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان و بەفرێکی کەم لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، پله‌كانی گه‌رما، نزم دەبێت بە (3-4) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 29ی12ی2024، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى

دهۆک: 13 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 13  پلەى سیلیزى

زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى

سۆران: 11 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى

هەواڵی پەیوەندیدار

45عەمرەکار لە سعودیە گیانیان لەدەستدا

یاسین

وەزارەتی دارایی رێنوێنیی نوێ بۆ خەرجكردنی شایستەی دارایی بەشێكی فەرمانبەران و هێزەكانی ناوخۆ دەردەكات

یاسین

كۆمسیۆن ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێده‌كات

سەڵاح