وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا بڵاویکردەوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغان-٣٦دا هەزار و ٦٥٦ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون، وتیشی، ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبن.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا بڵاویکردەوە، یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد کە، بە بەشداری ٢٦ هەزار و ٤٥٦ کارمەندی ئەمنی، ناسنامەی ٤٠٢ هەزار و ٦٠٩ کەس کۆنتڕۆڵ کراوە.
بە پێی ئەو هەواڵەی کە یەرلیکایا ڕایگەیاندووە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا ٦٥٦ کۆچبەری نایاسایی و ٥٢ کەسیش بە گومانی قاچاخییەتی دەستگیر کراون.
ڕاشیگەیاندووە، “ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچبەرانی نایاسایی و قاچاغچیان پێداگرانە بەردەوام دەبن”.
AA