zagros news agency

فڕۆکەیەک له‌ کۆریای باشوور تێكشكا زۆربه‌ی سەرنشینەكانی مردن

ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکه‌یه‌كی سەر بە کۆمپانیای جیجۆی کۆریای باشوور، لەکاتی نیشتنەوەی دا لە فڕگەی خۆی لادەدات و دواتر تێکدەشکێت و ئاگری تێبەردەبێت، و  لە ئەنجامدا 120 کەس لە سەرنشینەکانی مردوون.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، فڕۆکەیەکی کۆمپانیای جیجۆ ئایر 175 سەرنشین و شەش ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی تێدا بووە، لە کاتی نیشتنەوەیدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موان لە کۆریای باشوور، لەڕێڕەوەکەی لای داوە و  خۆی بە دیوارێکدا کێشاوە.

هەر بەپێی هەواڵی ئەو ئاژانسە، فڕۆکەکە لە بانکۆک، تایلاندەوە هاتبوو و ژمارەی سەرنشینەکانی 181 کەس بووە.

لی هیون جی، بەرپرسی ئاگر کوژێنەوەی ناوخۆیی کۆریای باشوور ڕاگەیاند، تا ئێستا مردنی96 کەسمان بۆ دەرکەوتووە، بەڵام پێدەچێت ژمارەی بریندارەکان زۆر بێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، تیمەکانی فریاگوزاری کاردەکەن بۆ ڕزگارکردنی سەرنشینەکان لە بەشی دواوەی فڕۆکەکە.

بە گوتەی بەرپرسێکی فڕۆکەخانەی موان، بە خێرایی کۆنترۆڵی ئاگرەکە کراوە و باری ناسایش ڕاگەیەنرا.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، ڕووداوەکە بەهۆی تێکچوونی ئامێری نیشتنەوەی فڕۆکەکە بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێنه‌ری ترەمپ بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی غه‌ززه‌ سه‌ردانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست ده‌كات

یاسین

له‌ هه‌ولێر .. یادى ڕۆژی نیشتمانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڕێوه‌چوو

یاسین

سه‌رۆك بارزانی به‌و شێوه‌یه‌ باسی ڕاپه‌ڕینی 1991 ده‌كات

یاسین