ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەحمەد شه‌رع: ده‌سته‌ى تەحریر شام هەڵدەوەشێتەوە و ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنيش چوار ساڵيان پێویسته‌

 

فەرماندەی ده‌سته‌ى تەحریر شام و بەشی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا، دووپاتی کردەوە کە ده‌سته‌كه‌یان هەڵدەوەشێتەوە و هێزه‌ كوردییه‌كان ده‌بنه‌ به‌شێك له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى سووریا. هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە سووریا نابێتە مایەی ناڕەحەتی بۆ هیچ کەسێک.

ئه‌حمه‌د شه‌رع، فه‌رمانده‌ى ده‌سته‌ى ته‌حریر شام كه‌ له‌ دواى ڕووخانى ڕژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د، ئیداره‌ى سووریای به‌ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌، ڕایگه‌یاند: “من خۆم بە ڕزگارکەری سووریا نازانم، هەرکەسێک قوربانی بدات وڵاتەکەی ڕزگار ده‌كات”. پێیوایه‌ کە گەلی سووریا، خۆی ڕزگاركه‌رى خۆى بووه‌ له‌ ده‌ستى ڕژێمى به‌شار ئه‌سه‌د.

ئەحمەد شەرع ، هه‌روه‌ها گوتی: “هێزە کوردییەکان دەبنە بەشێک لە وەزارەتی بەرگریی سووریا”.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، گرووپه‌كان هه‌وڵى زۆریان دا بۆ ئەوەی لە کاتی پڕۆسەی ڕزگارییدا زیانی گیانی و ئاوارەبوون به‌ر كه‌س نه‌كه‌وێت، گوتیشی: “زۆر هەوڵماندا گواستنەوەی دەسەڵات بە سانایی بەڕێوەبچێت”.

هه‌روه‌ها پێیوایه‌ کە “ئازادکردنی سووریا گەرەنتی ئاسایشی ناوچەکە و کەنداو دەکات بۆ پەنجا ساڵی داهاتوو”.

ڕوونیشی کردەوە، ئامادەکردن و نووسینی دەستوورێکی نوێ لە وڵاتدا ڕەنگە نزیکەی سێ ساڵ بخایەنێت، ڕێکخستنی هەڵبژاردنیش ڕەنگە پێویستی بە 4 ساڵ هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نۆ تۆمەتبار لە بەغدا دەستگیرکران کە یەکێکیان ڕفێنەر بووە

سەڵاح

چوار بازرگان و 14 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

یاسین