zagros news agency

سەرۆکی فەڵەستین: پەسەندکردنی هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل شەڕەکە فراوانتر دەکات

 

سەرۆکی فەڵەستین سەرکۆنەی پەسەندکردنی پاکێجی هاوکاریییەکەی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل دەکات. کە لەلایەن کۆنگرێسەوە بڕی 26 ملیار دۆلاری بۆ پەسەند کرا.
مەحموود عەباس سەرۆکی فەڵەستین لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: پەسەندکردنی 26 ملیار دۆلار هاوکاریی لەلایەن کۆنگرێسی ئەمەریکاوە بۆ ئیسرائیل، بەشێكە لە شەڕانگێزییەکانی ئیسرائیل بەرامبەر فەڵەستینییەکان.
مەحموود عەباس ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو پارەیەی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیلی تەرخان دەکات دەبێتە هۆی زیاتری قوربانی لە غەززە، و فراوانکردنی شەڕەکە، هەروەها ئاماژەیەکی ترسناکیشە بۆ ئاڵۆزترکردنی زیاتری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەو پاکێجە هاوکارییەی لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسەند کراوه، بڕی 60.84 ملیار دۆلار هاوکاری بۆ ئۆکرانیا تەرخان کراوە و 23 ملیار دۆلاریشی بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەمەریکایی، هەروا 26 ملیار دۆلاری دیکەی پاکێجەکە هاوکاریی و پشتیوانییە بۆ ئیسرائیل و 8 ملیار و120 ملیۆن دۆلاریش هاوکارییە بۆ هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا له هەرێمەکانی ئۆقیانووسی هیندی و هێمن، لە نێویشیاندا تایوان.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەوڵەت باخچەلی: تا مافی هیوا بە ئۆجەلان دەدرێت و دەمیرتاش ئازاد دەکرێت، بەردەوام دەبین

یاسین

کەشناسیی تورکیا هۆشداریی بارانبارینی بەلێزمە لە چەند ناوچەیەکی باکووری کوردستان و تورکیا دەدات

یاسین

بەرپرسی وزەی ئەتۆمیی ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم مافی ئێمەیە و کەس ناتوانێت پێشمان پێ‌بگرێت

یاسین