zagros news agency

مپاپێ هاوکاری ریال مەدرید دەکات بۆ هێنانی بەرگریکارێک

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا، ڕۆژی چوارشەممە پشتڕاستیان کردەوە، کە ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ یەکێک لە بەرگریکارە دیارەکان بکات لە ماوەی هاوینی 2025، بە ئامانجی بەهێزکردنی هێڵی دواوەی تیپەکە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی، ویلیام سالیبای بەرگریکاری یانەی ئارسناڵ سەرجەم قۆناغەکانی هەڵسەنگاندنی لە یانەی ڕیال مەدرید تێپەڕاندووە و ببێتە ئامانجی یەکەم بۆ بەهێزکردنی بەرگری شاهانە، کە لە ساڵی 2025 تووشی چەندین کێشە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهای بازاڕی سالیبا 80 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ئارسناڵ تەنها دوو مانگ لەمەوبەر ئۆفەرێکی 95 ملیۆن یۆرۆی لەلایەن پاریس سانجێرمانەوە ڕەتکردەوە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە فەرەنسییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێلڤا لەبەردەم گەورەترین هەنگاوی ژیانی وەرزشیەتی

ahamd.luqman

نەخۆشیەک ناپۆلی دەخاتە حاڵەتێکی خراپ بۆ یاری بەرامبەر میلان

یاسین

هەولێر توانی سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بهێـنـێـت

یاسین