zagros news agency

سبەی شەو دێربی ئۆڵۆمپیکۆ بەڕێوە دەچێت

‌لە یاریەکانی گەڕی 19ی خولی یانەکانی ئیتاڵیا ناسراو بە سێریا ئەی،یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەبێتە مەیدانی ڕووبەڕوو بوونەوەی یانەی ڕۆما و لازیۆ و چاوەڕێ دەکرێ ببێتە پڕ چێژترین یاری ساڵی نوێ.

ئەو دوو یانەیە دەمێکە ڕکابەری توند لەنێوانیادا هەیە و هەر دوولا بەوپەڕی گڕوتینەوە ڕکابەری یەکتری دەکەن تائەوەی لایەکیان بیسەلمێنن نوێنەرایەتی پایتەخت دەکەن.

ڕۆما ئەم وەرزە ئاستی جێگیر نییە و خاوەنی 20 خاڵە و پلەی 10ی ڕیزبەندی گرتووە،هەرچی یانەی لازیۆیە ئەم وەرزە ڕکابەری ڕیزبەندی پێشەوەی خولەکە دەکات و لە پلەی چوارەم خۆی قایم کردوە و خاوەنداری 35 خاڵ دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان – سماقووڵیی بەسەر دەکاتەوە

یاسین

پرسەنامەیەک لە سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه‌

یاسین

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: پێویستە وڵاتانی زیاتر بریندارانی غەززە وەربگرن

سەڵاح