zagros news agency

پاکستان.. لە هێرشێکی خۆکوژیدا 61 کەس بوونه‌ قوربانی

ئاژانسی هەواڵی میهر ی ئێران بڵاوی کردەوە، لە شاری توربەت، سوپای ‘تەحریری بەلوجستان’ هێرشێکی خۆکوژی کردە سەر کاروانێکی سوپای پاکستان و لە ئەنجامدا لانی کەم، پێنج کەس کوژران و 56 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی ‘خوراسان دایری’ ی پاکستان، ڕایگەیاند ” دوێنێ شەممە، لە هێرشێکی خۆکوژیدا لانی کەم پێنج کەس لە هێزەکانی پاسەوانی سنووری پاکستان کوژراون و 56 کەسی دیکەش بریندار بوون، پێنج کەس لەوانە برینەکانیان سەختە، 31 برینداری دیکەش دۆخیان جێگیرە و 20 لەو بریندارانەش دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.”

بەم دواییانە هێرشە چەکدارییەکان لە پاکستان زیادیان کردووە، بەگوێرەی سەنتەری توێژینەوەی ئەمنیی پاکستان، زۆر ترین هێرشە چەکدارییەکان لە بەلوجستان بووە،  هێرشەکەی خەیبەر بەختونخوا،  گەورەترین هێڕش بوو لە ساڵی ڕابردوودا و تێیدا  782 کەس کوژران.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لوفت‌هانزا گەشتەکانی بۆ ئێران لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ دەست پێ دەکاتەوە

سەڵاح

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی باری نائاسایی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا ڕاگەیاند

سەڵاح

کۆمیسیۆن رێسایەکی تایبەت بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن دەردەکات

یاسین