zagros news agency

وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی زانکۆ تایبەتە باوەڕپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لیستی ناوی ئەو زانکۆ تایبەتانەی بڵاوکردەوە کە مۆڵەتی فەرمی وەزارەتیان هەیە و دەتوانن بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2025-2026) خوێندکاران و قوتابیان وەربگرن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەک ڕێنماییەک بۆ دایکان و باوکان، خوێندکاران و قوتابیان و کەسوکارییان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی یاسای ژمارە 2ـی ساڵی 2013ـی تایبەت بە زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا تەنیا مۆڵەت بە 17 زانکۆ و کۆلێژی زانکۆیی تایبەت دراوە بۆ وەرگرتنی خوێندکار بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026). وەزارەت جەخت دەکاتەوە “لە دەرەوەی ئەم لیستە هیچ زانکۆیەکی دیکە باوەڕپێکراو نییە.”

 

بەپێی لیستەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، زانکۆ و کۆلێژە باوەڕپێکراوەکان بریتین لە:

زانکۆ تایبەتەکانی پارێزگای هەولێر:

زانکۆی جیهان

زانکۆی لوبنانی-فەرەنسی

زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک

زانکۆی نۆڵیج

زانکۆی بەیان

زانکۆی هەولێری نێودەوڵەتی

زانکۆی کاسۆلیک

کۆلێژی قەڵای زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی

 

زانکۆ تایبەتەکانی پارێزگای سلێمانی:

زانکۆی ئەمەریکی لە عێراق – سلێمانی

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆژیا

زانکۆی جیهان – سلێمانی

زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک – لقی سلێمانی

زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی

کۆلێژی کۆیەی زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی

 

زانکۆ تایبەتەکانی پارێزگای دهۆک:

زانکۆی نەورۆز – زانکۆی جیهان

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ عەلی عەونی

سەڵاح

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین

یەکێتی ئەوروپا کێشە بۆ کۆمپانیای Apple دروست دەکات

یاسین