zagros news agency

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:

دوای ئەوەی تۆمەتبارێک بە ناوی (ط. ر. ت) دەچێتە ناو فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی، کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، بۆیە تیمەکانمان ئاگادار دەکرێنەوە و دەستبەجێ دەگەنە شوێنی مەبەست و تۆمەتبار دەستگیر دەکەن، دواتر لە گۆڕەپانی بەردەم بنکەی پۆلیس، تۆمەتبارێکی تر بەناوی (ک. ت. ر) کە کوڕی تۆمەتباری سەرەوەیە، تەقە دەکات و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس بە سوکی بریندار دەبن، لە کاتی ئێستاشدا هەردوو تۆمەتبار دەستگیر کراون و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە، هەرکەسێک هەوڵی نانەوەی پشێوی بدات، لە دەست یاسا دەربازی نابێت و دەستگیر دەکرێت.

May be an image of 1 person and text

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە گروپی چەکدار ٧٠جار هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا

سەڵاح

باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق دەستبەکاربوو

سەڵاح

لە دەربەندیخان تۆمەتبارێک لەسەر هەوڵی رفاندنی هاووڵاتییەک دەستگیرکرا

سەڵاح