ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئێران دەڵێت زیندانییەکی سویسری لەم وڵاتە خۆی کوشتووە

سەرۆکی گشتیی دەزگای دادوەیی پارێزگای سمنان ڕایگەیاندووە هاوڵاتییەکی سویسری بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی کانوونی دووهەم، لە زیندانی سمنان خۆی کوشتووە.
ئاژانسی هەواڵی میزان، ئاژانسی هەواڵی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئەم هەواڵەی بڵاوکردۆتەوە و ناوی ئەم هاوڵاتییە سویسرییە و کاتی دەستگیرکردنی ڕانەگەیاندووە و هیچ وردەکارییەکی لەبارەی ناسنامەی ئەم کەسە و ئەو بارودۆخەی بووەتە هۆی مردنی، بڵاونەکردۆتەوە.
لە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میزاندا هاتووە ئەم هاوڵاتییە سویسرییە “بە تۆمەتی سیخوڕی لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرابوو و بەڵگە و دۆکیومێنتەکانی ئەم بابەتەش هەن و دۆسیەکەی لە قۆناغی لێکۆڵینەوە و بەدواداچووندا بوو.”
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میزان، ئەم هاوڵاتییە سویسرییە لەگەڵ زیندانییەکی دیکه لە زیندانی سەمنان ڕاگیرابوو و بەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٩ی کانوونی دووهەم) لە هاوبەندەکەی داوا دەکات کە لە بوفێی زیندان خواردەمەنیی بۆ بکڕێت.”
بەپێی گوتەی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی، “ئەم زیندانییە لەو ماوەیەی لە قاوشەکەدا بە تەنیا مابووەوە، خۆی کوشتووە و بەرپرسانی زیندان دەستبەجێ بۆ ڕزگارکردنی ئەم کەسە دەستیان بە کار کرد، بەڵام هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی سەرنەکەوتن.”
لە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میزاندا، هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی شێوازی خۆکوژی لە ژوورێکی چاودێریکراو لە نیو زینداندا نەدراوە و تەنیا گوتراوە کە “هەموو بەڵگە و دۆکیومێنتەکانی شوێنی ڕاگرتنی ئەم کەسە تاوتوێ کراون و بەپێی بەڵگەکان، خۆکوژییەکە سەلمێنراوە.”
باڵیۆزخانەی سویسرا لە تاران یان حکومەتی ئەم وڵاتە هێشتا کاردانەوەیان بەرانبەر بەم هەواڵە نیشان نەداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێش جه‌ژن دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێ كۆتایی دێت

سەڵاح

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

سەڵاح

وەزیری دارایی: پشتگیری هیچ پرۆژەیەک ناکەین کە بەبێ ڕەزامەندی لەسەر موڵکی وەزارەتی دارایی کرابێت

سەڵاح