zagros news agency

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپیی ماڵان ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و ئاماژە بەوە دەدات: “تاوەكوو ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پاڵپشتیكراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نەگەیشتووە.”

ئەمڕۆ یەكشەممە 12/1/2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە: “بڕیارە لەم هەفتەیە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵەوە بڕێک لە نەوتی سپی بۆ پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان دابین بکرێت.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو: “هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە، تاوەكوو ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پاڵپشتیكراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نەگەیشتووە، هەرچەندە بڕیارە لەم هەفتەیەدا لەلایەن وەزارەتەكەوە بڕێک لە نەوتی سپی بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت كە زۆر كەمترە لە پشكی هەرێمی كوردستان و تەنیا بەشی لە 19%ی پێویستیی خێزانەکانی هەرێمی کوردستانە، ئەگەر ئەم بڕە نەوتەش دابین کرا، بە چەند كاروانێک دەگاتە هەرێمی كوردستان و ڕاستەوخۆ لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکانەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان، دەست بە دابەشکردن دەکرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هێرشی مووشەکیی ئێران زیات لە ٤٠ ملیۆن دۆلار زیانی بە ئیسرائیلیان گەیاندوە

سەڵاح

کۆنفرانسی “سەکۆیەک بۆ پێداچوونەوە بە جێبەجێکردنى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان” ئەنجام دەدرێت

یاسین

ئێران دەستی بەسەر کەشتیەکدا گرت کە  دوو ملیۆن لیتری سووتەمەنی قاچاخی پێبووە

سەڵاح