zagros news agency

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: ٩ چەکداری پەکەکە و یەپەگەمان کوشت

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: نۆ چەکداری پەکەکە و یەپەگە‌یا لە ناوچەکانی مەتینا، مەنبیج و سەرێکانی کوشتووە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕاگەیاند، لە چیای مەتینا، لە ناوچەی هەڵمەتی پەنجە-کلیل، سێ ئەندامی پەکەکە لە ئەنجامی بۆمبارانیان لەلایەن سوپای تورکیاوە کوژران.
هەروەها ئاشکرای کرد، لە ناوچەکانی هێرشەکانی باب و مەنبیج و سەرێکانی، شەش ئەندامی یەپەگە کوژران.
وزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، ئەوان هێرشە خێرا و بەردەوامەکانیان درێژە پێدەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرەکەی بەردەم بازاڕی نیشتیمان دەستی پێکردووەوە و دواتر هۆکارەکەی ڕادەگەێندرێت

دڵشاد

لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی 140 تووشبووی تالاسیمیا لەدەرەوەی وڵات چارەسەر دەکرێن

یاسین

دەم پارتی: سزادانی زەیدان هەوڵێکە بۆ تێکدانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا

یاسین