zagros news agency

زیاتر لە 300 سەربازی کۆریای باکوور لە ڕووسیا کوژراون

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 13-1-2025، کۆریای باشوور ڕایگەیاند، هەزاران سەربازی کۆریای باکوور لە شەڕی ئۆکرانیا کوژراون و بریندار بوون.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە، پەرلەمانتاری کۆریای باشوور، لی سیونگ کوان، دوای کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەزگای سیخوڕیی وڵاتەکەی، گوتی: “بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکان ژمارەی قوربانییەکانی هێزەکانی کۆریای باکوور، سێ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، کە نزیکەی 300 سەرباز کوژراون و 2700 سەربازیش بریندار بوون.”

سیئۆلیش ئاماژەی بەوەکردووە، کۆریای باکوور بە سەربازەکانی بەشدار لە شەڕی دژ بە ئۆکرانیای گوتووە، پێش ئەوەی دەستگیر بکرێن خۆتان بکوژن.”

دوێنێ یەکشەممە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کیێڤ ئامادەیە سەربازانی کۆریای باکوور ڕادەستی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی وڵاتەکەی بکاتەوە، ئەگەر بتوانێت پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنیان لەگەڵ دەستگیرکراوانی ئۆکراینی لە ڕووسیا ڕێک بخات.

بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکانی ئۆکرانیا و ڕۆژئاوا، نزیکەی 11 هەزار سەربازی کۆریای باکوور لە شاری کورسک جێگیرکراون، بۆ پشتیوانیکردن لە هێزەکانی ڕووسیا، لەو شەڕەدا کە نزیکەی سێ ساڵە بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرماندەی هێزی بۆشایی ئاسمانی ئێران: وەڵمای پەشیمانکەرەوە بە ئیسرائیل دەدەین

سەڵاح

سکای نیوز: لە ساڵی 2030دا 20 ملیۆن گەشتیار روو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح