zagros news agency

گەمارۆی ئەمریکا ناهێڵێت، ژاپۆن گۆلی ورمێ ببووژێنێتەوە

 

باڵیۆزی ژاپۆن لە ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی ئامادەیە دوای لادانی گەمارۆکانی سەر ئێران دەریاچەی ورمێ ببووژێنێتەوە.

تسوکادا تاماکی لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ئاماژەی بەمەش کردووە، ئاو یەکێک لەو بابەتە هەرە گرنگانەیە دەکرێت بواری هاوکاریی نێوان ژاپۆن و ئێران بێت.

تسوکادا تاماکی دەڵێت، بە عەلی سەلاجوقە، سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێرانی گوتووە، ئەگەر گەمارۆکانی ئەمەریکا نەبێت، ژاپۆن ئامادەیە کار بۆ ژیاندنەوەی دەریاچەی ورمێ بکات.

گۆلی ورمی سەرەمێک لە نێوان تەورێز و ورمێ و مەهاباد شەپۆلی دەدا، بەڵام ئێستا خەرکە دەبیت بە بیابانێکی شۆرەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان

سەڵاح

بەهینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

سەڵاح

ئەمشەو کوڕە کوردێک لە MMA شەڕی مێژوو دەکات

یاسین