ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەڵمانیا: پێوستە کورد لە پرۆسەی گۆڕانیی سیاسیی سووریادا ڕۆڵیان هەبێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، پێویستە کوردان رۆڵیان لە پرۆسەی گۆڕانکاری سیاسی سووریادا هەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە لێدوانێکدا داوای ڕاگرتنی شەڕی باکووری سوریای کرد کە لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەکدارانی سوپای نیشتمانیدا بەردەوامە. وەزارەتەکە وتی، ئێستا پێویستە شەڕ کۆتایی پێ بێت و لە پرۆسەی گۆڕانکاری سیاسی سوریادا رۆڵ بدرێتە کوردان.
گوتیشی، پێویستە سوریای نوێ هەڕەشە لە دراوسێکانی نەکات.
دوێنێش لە ریاز وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، بۆ یارمەتیدانی سوریا ٥٠ ملیار دۆلار پێشکەش دەکەن و جەختی لەسەر گفتوگۆیەکی سیاسی فراوان لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی سوریادا کردبوو دوور لە جیاکاری ئایینی، نەتەوەیی، رەسەنایەتی و رەگەزی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ: پێش به ڕوودانی جەنگی جیهانی دەگرم

یاسین

ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە لە سەرتاسەری عێراق دەكرێتە پشوو

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد

سەڵاح