zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەزگەی مەدا دەكات

 

ڕۆژی سێشەممە 12ی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر كرد.

لەدیدارەكەدا سەرۆك بارزانی وێڕای ئیدانەكردنی هەوڵی تیرۆركردنی بەڕێز فەخری كەریم لە مانگی ڕابردوو لە شاری بەغدا هیوای تەندروستیی بۆ خواست و هیوای ئەوەشی بۆ خواست كە لە خزمەتكردن بە كاروباری فەرهەنگی و ڕۆشنبیریی عێراق و ئاشتی و تەبایی بەردەوام بێت.

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ئاستەنگەكانی بەردەم سەقامگیری و تەبایی و شەراكەتی نێوان عێراقییەكان ئاڵوگۆڕ كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق؛ بڕینی ئینتەرنێت لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا 9 ملیۆن دۆلار زیانی هەیە

یاسین

دارا ئارام لە پێشانگەی ئێرڵس کۆرت بەرهەمەکانی نمایش دەکات

ART

دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان كرا

یاسین