zagros news agency

وزیری دادی تورکیا: داواکاری بۆ دیداری دووهەم لەگەڵ ئۆجالان پێشکەش نەکراوە

وەزیری دادی تورکیا دەڵێت، تا ئێستا لە دەم پارتییەوە داواکاریی سەردانی دووەم بۆ دوورگەی ئیمڕاڵی پێشکەشی وەزارەتی داد نەکراوە.
یێڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاکپارتی وەڵامی پرسیاری تایبەت بە دووەم سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ لای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەت دایەوە و گوتی: تا ئێستا داواکارییەکی لەم‌جۆرە بە وەزارەتەکەیان نەگەیشتووە و ئەگەر دەم پارتی داواکاریی بۆ سەردانی دووەم پێشکەش بکات، هەڵیدەسەنگێنن.
قسەکانی تونچ دوای ئەوە دێت، شاندی دەم پارتی دوای سەردانی دوورگەی ئیمڕاڵی، لەگەڵ تەواوی پارتە سیاسییەکانی نێو پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوە و وردەکارییەکانیان خستە بەرباس. چاوەڕێ دەکرێت سەردانێکی دیکەش بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا کار لەسەر دەست‌پێکردنەوەی دانووستانی ئاستانا دەکات

سەڵاح

دەستپێکردنی 76ەمین فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین بە فیلمێکی ئەفغانی

ART

٤٤ هەزار کرێکاری بیانی لە عێراق بەفەرمی تۆمار کراون

یاسین