zagros news agency

یارییە ئاگرینەکانی چوارشەممە‌سووری لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد

 

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤، بەرەو شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممە یارییەکانی چوارشەممە سوورە  لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیان پێکرد.

میدیاکانی ئێران دەڵین سەرلە ئێوارەی رۆژی سێشەممە سەدان کەس بە هۆی یارییە ئاگرینەکانەوە زیانیان پێگەیشتووە و ئاژانسی هەواڵی “تەسنیم”ی سەر بە سوپای پاسدارانیش باس لە کوڕژانی ١٢ کەس به هۆی ئەم یاریانە دەکات.

میدیای دەژبەری حکومەتیش دەڵێن لەتێکهەڵچوون نێوان هێزە ئەمنیەکانی ئێران و هاووڵاتییان دەستیان پێکردووە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم نووسیویەتی ڕێوڕەسمی چوارشەممە‌سووری جەژنێکی کۆنی ئێرانیانە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا گۆڕانی بەسەردا هاتووە و لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە.

دژبەرانی دەستەڵاتیش دەڵێن بۆنەی چوارشەممە سووری و هەموو بۆنەکانی دیکە کراون بە بیانووی ئەوەی خەڵک بەرەوڕووی حکومەت بووەستنەوە.

ئەم بۆنەیە ئەمساڵ لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت، لەلایەک هەموو کۆڵان و شەقامی شاران لەلایەن هێزی ئەمنییەوە تەنراون و لەلایەکی دیکەوە بەشێکی بەرچاوی خەڵک بەدوای بیانوویەک بۆ دژایەتی‌کردنی حکومەتدا دەگەڕێن.

”چوارشەممە سووری” بۆنەیەکی کۆنی ئێرانیانە و لە سەردەمی بەر لە ئیسلامەوە ماوەتەوە. لەم بۆنەیەدا ئێوارەی سێشەممەی بەرلە جەژنی نەرۆز ئاگر دەکەنەوە بە سەریدا باز دەدەدن و بە ئاگرەکە دەڵێن زەردیی من بۆتۆ سووریی تۆ بۆمن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی عێراق داوای کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی دەکات

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

یاسین

ڕاپۆرتێکی نهێنی: ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی زیاد کردووە

یاسین