zagros news agency

چێزنی: لە کلاسیکۆ بڕیارێکی خراپم دا

 

ڤۆجیچ چێزنی گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنە لە دوایین یاری ئیلکلاسیکۆ بەرامبەر ڕیال مەدرید لێدوانێکی لەسەر دەرکردنەکەی دا.
لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر ڕیال مەدرید بە کارتی سوور دەرکرا، دوای ئەوەی بە پێی کیلیان مباپی هێرشبەری فەرەنسی لێدا، بۆ ئەوەی نەتوانێت گۆڵ تۆمار بکات.
لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: بڕیارێکی خراپم دا و لە یەکەم یاری کلاسیکۆدا بە کارتی سوور دەرکرام.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەستێکی خۆش نییە، بەڵام ئەزموونەکە وا دەکات شتەکان لە ڕوانگەیەکی جیاوازەوە ببینم.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی

یاسین

سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی سوپاسی ئەندامانی دادگاکه دەکات بۆ کشاندنەوەی داواکاری خانەنشینییان

یاسین

ترامپ: ئەگەر ڕووسیا کۆتایی بە جەنگ نەهێنێت، مووشەکی تاماهاوک دەدەینە ئۆکراینا

یاسین