دەزگای هەواڵگریی تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی دیاری پەکەکەی لە سلێمانی راگەیاند.
ئاژانسی فەرمیی تورکیا ئاشکرایکرد، لە هێرشێکی تایبەتدا لەلایەن دەزگای هەواڵگریی تورکیاوە ، ئیسلام دۆتکانلوو. بەرپرسی رێکخستنەکانی ئێران لە پەکەکە لەگەڵ پاسەوانێکی، لە شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی کراونەتە ئامانج و کوژراون.
سەرچاوە ئەمنییەکان بەئاژانسی فەرمیی تورکیایان اگەیاندووە، پاسەوانەکەی ناوی ئاژکام شاهی بووە و دوای دەستنیشانکرانی شوێنیان، هێرشە تایبەتەکە بەڕێوەچووە.
ئیسلام دۆتکانوو، لە ناوەکەیەوە دیار سەر بە هۆزی دوتکانلوو و خەڵکی ناچەی خۆی و سەلماسی رۆژهەڵاتی کوردستانە.