zagros news agency

محەمەد جەواد زەریف: دوژمنان تەقەمانیان بۆ ناوەندە ئەتۆمیەکانمان ناردبوو

 

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ  کاروباری ستراتیژی، دەڵێت ماددەی تەقەمەنی لە نێو ئەو ئامێرە سانتریفیوژان‌دا دۆزراونەتەوە ئێران بۆ پێتاندی یۆرنیۆم کڕیونی. ناوەکی کڕدراو لەلایەن تارانەوە ڕاگەیاند.

محەمەد جەواد زەریف لە وتووێژێک لەگەڵ میدیای ئۆنلاین “حوزور” لە تاران کە ڕۆژی ١٤ی کانوونی دووهەم بڵاوکرایەوە، وردەکاریی کەمی لەم بارەیەوە خستەڕوو.

زەریف گوتی؛ گەمارۆکان حکومەتی ئێران و هاوپەیمانانی ناچارکردووە بۆ کڕینی ئامێرە پێویستەکانیان پشت بە نێوەندگیران ببەستن و ئەم کارە وای کردووە وڵاتانی وەک ئیسرائیل بتوانن نێوەندگیرییەکە بە سوودی خۆیان بە خراپ بەکاری بهێنن.

زەریف گوتی: “هاوکارەکانمان سەکۆیەکی سانتریفیوژیان بۆ ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران کڕیبوو، بەڵام دەرکەوت ماددەی تەقینەوەی تێدا جێگیرکراوە.

جێگری سەرۆک‌کۆماری ئێران ئاماژەی بە ڕێکەوتی ئەم دۆزینەوەیە و وردەکاریی زیاتری ئەم بابەتە نەکرد، بەڵام گوتی: ئەم تەقەمەنیانە “بە سەرکەوتوویی” لابران.

شیاوی بیرهێنانەوەیە ئیسرائیل لە ماوەی ڕابردوودا توانیبووی مادەی تەقەمەنی بخاته نێو ئامیری پێوندیی کردنی حزبوڵڵای لوبنان و لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری گیانی پێ گەیاندن.

محمەد جەواد زەریف، لە سەردمی گفتگۆی ئەتۆمیی ئێران و ئەمریکادا وزیری دەرەوەی ئێران بوو و لە گفتوگۆکاندا نوێنەرایەتیی ئێرانی دەکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس کۆبۆوە

سەڵاح

ڕوونكردنەوەیەك لە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین

پارێزگارێ دهۆكێ: رولێ كاریگه‌ر یێ میدیاكار و رۆژنامه‌ڤانیێ به‌رچاڤكر

سەڵاح