zagros news agency

نوێنەری هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ئەمەریکا ڕۆڵی سەرۆك بارزانی بەرز دەنرخێنێت

 

سینەم محەممەد، نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات، “مەسەدە” لە ئەمەریكا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی: کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات لەگەڵ د. حەمید دەربەندی، نوێنەری سەرۆك بارزانی، هەنگاوێكی گرنگە بۆ یەكریزیی كورد لە هەرێمی كوردستان و كوردستانی سووریا.

وتیشی، دیدارەكە هەنگاوێكی بایەخدارە بۆ پشتیوانیی لە دیالۆگ لەگەڵ دیمەشق و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی گەلی سووریا.

ئاماژەی بەوەش داوه‌، پێداگریی سەرۆك بارزانی، لەسەر بەهێزكردنی ئارامی و هاوكاریی لە ناوچەكە و جێگیركردنی مافەكانی نەتەوەكەمان نیشان دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

یاسین

چاودێری مافەکانی مرۆڤی سووریا باس لە ڕەشەکوژیی لەم وڵاتە دەکات

سەڵاح

لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، داوای پەروەردەی فەرمی بە زمانی کوردی لە باکووری کوردستان دەکرێت

یاسین