دەزگای دژەتێرۆری عێراق ڕایگەیاند، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا دەستیان بەسەر دوو کۆگای گەورەی چەک و تەقەمەنیدا گرتووە و حەشارگەیەکی پاشماوەکانی داعشیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین و پارێزگای دیالە تێکشکاندووە.
بەپێی بەیاننامەی دەزگاکە، مەفرەزە ئەمنییەکان لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری، توانیویانە دەست بەسەر کۆگایەکی چەکدا بگرن لە سنووری نێوان پارێزگاکانی سەڵاحەدین و کەرکوک لە زنجیرە چیای حەمرین. هەروەها لە قەزای مەندەلی سەر بە پارێزگای دیالە، حەشارگەیەکی تری تیرۆریستان دۆزراوەتەوە کە ماددەی تەقەمەنی و تەقەمەنی جۆراوجۆری تێدا بووە و سەرجەمیان لەناو براون.

