ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی : شەپۆلێکی سەرما و بەفر و باران بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە

 

 

ئەمڕۆ یەک شەممە   19 – 01 –  2025

کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەئێوارەو شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور  .

پلەکانی گەرما /  کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە

ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .

خێراى با /   لەسەرخۆ دەبیت (10 –  15) کم/ک

مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .

 

سبەی دووشەممە  20- 01 –  2025 

کەش / لەئەنجامى هاتنى کاریگەرى شەپۆلێکى باران بارین و بەفر بارین لەگەڵ بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەرى,  ناوچەکەمان دەکەویتە ژێر کەشێکى نا سەقامگیر  , سەرەتا لەکاتەکانى بەرە بەیانى زوو ئاسمانى هەرێم هەور و سارد دەبێت , ناوچە سنوورییەکان بەدرێژاى کاتەکان لەکاتى دابارین بەفریش دەبارێت ,  لەگەڵ زیادبوونى کاریگەرى ئەم شەپۆلە باران بارین لە سەرجەم ناوچەکەمان دەبارێت . هەروەها لەو ناوچە شاخاوییانەى بەرزییان لە 1400م  زیاترە ئەگەرى بەفر بارین هەیە , لەسەنتەرى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى بەفر بارین هەیە , کاریگەرى ئەم شەپۆلە تا شەوى دووشەممە بەردەوام دەبێت.

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە(8 – 5) پلەى سیلیزى بەراورد  بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .

خێراى با /   لەسەرخۆ – مامناوەند دەبیت (10–  20 ) کم/ک

مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی  :   8پلەى سیلیزى

دهۆک     : 4 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  6 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 6  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 0  پلەى سیلیزى

سۆران: 5 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 14 پلەى سیلیزى

 

 

بەشى پێشبینى    19- 01- 2025

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ڵمه‌تی داخستنی پاڵاوگه‌ نایاسییه‌كان ده‌ستی پێكرد

سەڵاح

زیاتر لە 3000 بیمەی تەندروستی بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت دابینکرا

یاسین

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن: ئەمساڵ 99 حاجیی ئوردنی گیانیان لەدەست داوە

سەڵاح