ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئیسرائیل دەیان زیندانی فەڵەستینی ئازاد کرد

ئەمڕۆ دووشەممە، ئیسرائیل لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕکردنی زیندانیان، یەکەم کاروانی زیندانە فەڵەستینییەکان کە ئافرەت و منداڵن لە زیندانی عوفەری سەربازی ئازاد کرد.

دەستەی زیندانەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، “90 زیندانی فەڵەستینی ئازاد کراون.”

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن نووسینگەی زیندانیانی حەماسەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە “لەکاتی پرۆسەی پشکنینی ناوەکانی ناو زیندانەکانی عوفەر، دەرکەوتووە ژمارەی زیندانە ئافرەتەکان کەمترن لەوەی ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.”

ئاماژە بەوەش کراوە، “پەیوەندی بە نێوەندگیران و خاچی سوور دەکەین، بۆ ئەوەی داگیرکەران پابەند بکەن بەو لیستەی کە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.”

ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل، لە ڕۆژی یەکشەممە، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە یەکەم قۆناغی ڕێککەوتنەکە ئیسرائیل دەبێت زیاتر لە 230 فەلەستینی ئازاد بکات کە لە زیندانەکانیدا سزای هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندراوە.

ڕێککەوتنی ئاگربەست، لە قۆناغی یەکەمیدا، ڕێککەوتنێکی ئاڵوگۆڕی تێدایە کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە حەماس 33 بارمتە ئازاد دەکات، لە بەرامبەردا ئیسرائیل نزیکەی 1900 زیندانی فەڵەستینی ئازاد دەکات، کە 734 زیندانی دوێنێ یەکشەممە، ناوەکانیان لەلایەن ئیسرائیلەوە بڵاوکرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردن لە سووریا بەڕێوە دەچێ و دەنگدەران بێئومێدن

سەڵاح

سووریا داوا لە ئێران و حزبووڵلا دەکات ئەم وڵاتە لە جەنگەوە نەگلێنن

سەڵاح

ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو داوای کشانەوەی ئیسرائیل لە سوریا دەکات

سەڵاح