zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە سویسرا

 

 

دووشەممە، 20-1-2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە سویسرا بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، کە ئەمساڵ بە دروشمی (هاریکاریی لە پێناو سەردەمی زیرەکدا) لە ڕۆژانی 20 – 24-1 بەڕێوەدەچێت.

لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی حکومەت ، زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان ئەنجام دەدات و دەرفەتەکانی برەودان بە هاریکاریی لەگەڵ هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات ، بەتایبەتی لەبوارەکانی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێناندا.

هەروەها ئەمساڵ (ماڵی کوردستان Kurdistan House ) لە داڤۆس ، کە ساڵی ڕابردوو لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەت کرایەوە، چەندین چالاکی بە بەشداری ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و سەرمایەدار و خاوەنکارانی کوردستان ڕێکدەخات بە ئامانجی ناساندنی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی. بەشداریی سەرۆکی حکومەت لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدایە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و دیپلوماسی و پێشخستنی پرۆسەی وەبەرهێنان وگەشەپێدانی ئابوورییە لە هەرێمی کوردستاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەڵاح

بەرپرسێکی ئەمریکایی ناردنی پەیامی ئەمریکای بۆ ئێران لە ڕێگەی سویسراوە ڕەت کردەوە

سەڵاح

پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسای “توندکردنی سزای سیخوڕی”ی پەسەند کرد

یاسین