به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/1/23 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز د. تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و ڕێکخەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ کاروباری سووریا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گۆڕانكارييه‌كانى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى به‌رده‌وامى ئه‌ڵمانيا له بواره‌كانى سه‌ربازى و سياسى و مرۆييدا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ليندنه‌ر، سه‌رساميى خۆى به پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان و ڕێژه‌ى به‌رزى به‌شداريى هاووڵاتييان له هه‌ڵبژاردندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، بيروڕاى گۆڕييه‌وه.
ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه‌ش، هه‌ردوولا داكۆكييان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و هاريكاريى هه‌موو لايه‌ك بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئاڵۆزيى زياتر كرده‌وه.