جێگری سەرۆکی لیژنەی شەهیدان لە پەرلەمانی عێراق، به نووسراو داواى له سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌زگاى شه‌هیدان و پارێزگارى سه‌ماوه كردووه، به‌ندیخانه‌ى نوگره سه‌لمان كه ئه‌نفالكراوانى سه‌رده‌مى به‌عسی تێیدا به‌ند كرابوون، له‌سه‌ر ده‌زگاى شه‌هیدان تاپۆ بكرێت و پاسه‌وانى بۆ دابنرێت.
شوان کەلاری، جێگری سەرۆکی لیژنەی شەهیدان لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگه‌یاند: “دوێنێ لە لیژنەی شەهیدانی پەرلەمانەوە 3 نوسراوم ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، سەرۆکی دەزگای شەهیدان و پارێزگاری سەماوە کرد، بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بگرنەبەر لەسەر تاپۆكردنى به‌ندیخانه‌ى نوگره سلمان و زه‌وییه‌كانى ده‌وروبه‌رى له‌سه‌ر ده‌زگاى شه‌هیدانى عێراق“.
هاوكات داواشى كردووه، پاسەوانى بۆ دابنرێت و پارێزگاری لێبكرێـت و وه‌ك خۆى بهێڵرێته‌وه، “چونکە ئەو گرتووخانەیە ڕەمزی دیکتاتۆریەت و دڕندەیی ڕژێمی بەعسی لەناوچووە“.
جێگری سەرۆکی لیژنەی شەهیدان لە پەرلەمانی عێراق، داواشى كردووه: “ئەو زەویانەی کە گۆڕی بە کۆمەڵی تیادایە لەسەر دەزگای شەهیدانی عێراق، تاپۆ بكرێن“.
هه‌روه‌ها: “ئەو زەویانەی کە گۆڕی بەکۆمەڵیان تیایە ، مەشمول نەبن بەو پرۆژەی حکوومەتی عێراقه کە بڕیارە یەک ملوێن دارخورما لە پارێزگای سەماوە و بیابانەکانی عەرعەر و ناوچه‌كه بنێژن“.