ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگەیندراوێک لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و تێیدا وه‌ڵامی “ئه‌وه‌ی ناونراوه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای په‌رله‌مانتارانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق” له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كوردستان؛ ده‌شڵێت، ئه‌وانه‌ی ئیمزایان كۆ كردووه‌ته‌وه‌، به‌ ئاشكرا هه‌رێمی كوردستان به‌ ئامانج ده‌گرن و تێیدا مه‌به‌ستیانه‌ مووچه‌ و قووتی هاووڵاتییانی ببڕدرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دۆخه‌ خراپه‌یه‌‌ كه‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌ ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

شه‌ممه‌، 25ـی كانوونی دووه‌می 2025، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا وه‌ڵامی “ئه‌وه‌ی ناونراوه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای په‌رله‌مانتارانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق” له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كوردستان داوه‌ته‌وه‌ و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و هه‌وڵه‌ بۆ به‌ ئامانجگرتنی هه‌رێمی كوردستان و و مووچه‌ و قووتی هاووڵاتییانییه‌تی.

فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌، دۆخی خراپی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌یه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ئامانج ده‌گرێت، له‌و كاته‌ی هاووڵاتییانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له‌ ساده‌ترین و سه‌ره‌تاییترین بنه‌ما و پێكهاته‌كانی ژیانێكی ڕێزلێگیراو و خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كانی وه‌كوو ڕێگه‌وبان و نه‌خۆشخانه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ بێبه‌شن. له‌ كاتێكدا ته‌نیا ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 6.5%ـی بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت و ڕێژه‌ی 93.5%ـی ئه‌و بودجه‌یه‌ بۆ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق خه‌رج ده‌كرێت، جێی پرسیاره‌ بگوترێت، له‌ چی به‌كار ده‌هێنرێت و خه‌رج ده‌كرێت؟

فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، ده‌ڵێت، واقیعی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و ئه‌و بودجه‌ی بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ ده‌ڕوات، له‌ خۆیدا به‌ڵگه‌كانی ئه‌و گرووپه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ و پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌ ناوی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌یان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، له‌ كاتێكدا له‌ دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا ده‌ركه‌وت كه‌ ته‌نیا ڕێژه‌ی 20%ـی هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه‌ به‌شدارییان له‌ پرۆسه‌كه‌دا كرد و ئه‌م گرووپه‌ ته‌نیا ڕێژه‌ی 4%ـی ده‌نگه‌كانی به‌ ده‌ست هێناوه‌.

فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت؛ ئێوە هەرێمی کوردستان بە بەشێک لە عێراق نازانن، کەچی وازیشی لێ ناهێنن، بەڵام دەبێت بزانن هەرگیز بە پێشکەوتن و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان ناگەن.

جەخت لەوەش دەکاتەوە؛ ئێوە لەوە دەترسن لە ناوچەکانی دیکەی عێراق بژین، بۆیە ماڵەکانتان گواستووەتەوە هەرێمی کوردستان و لەوێ دەژین، بەڵام ئێرەی بینایی لێ بڕیووین.

لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە؛ هەرێمی کوردستان هەرێمی بەپێی دەستوور، هەرێمێکی فیدراڵییە و مافی ئەوەتان نییە دەستوەردان لە کاروباریدا بکەن و ڕێگەشتان پێ نادەین ئەو کارە بکەین، چونکە ئێوە سەر بە کۆمەڵەیەکی ڕق لەدڵ و شۆڤێنین و مافی نوێنەرایەتیکردنی گەلی عێراقتان نییە. ئەگەر بە ڕاستی ئێوە خەمی کوردستانتانە بۆچی دژی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی ئەنفالن، ئەوانەی بە عەقڵێکی هاوشێوەی ئەوەی ئێوە شەهیدبوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوسیا: ئامادەین دوای دەرچوونی ئەمریکا هاوکاریی عیراق بکەین

یاسین

ترەمپ پشت به نیکی هێیلی و مایک پۆمپیۆ نابەستێت

سەڵاح

ئەمەریکا پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی زیرەکی دەستکرد ڕاگەیاند کە 100 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت

یاسین