zagros news agency

لە سێشەممەی موکریانی ناوەڕۆکی کتێبی شۆڕشی ئەیلوول خرایە ڕوو

سێشەممەی موکریانی کۆڕێکی بۆ نووسەری کتێبی “شۆڕشی ئەیلوول ١٩٦١ـ ١٩٧٥” ساز دا، کە دواتریش لەلایەن پرۆفیسۆرێکەوە خوێندنەوەی بۆ کرا.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١١ـی ٨ـی ٢٠٢٦، سێشەممەی موکریانی لە هۆڵی دەزگای موکریانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب، بە ئامادەبوونی چەندان نووسەر و مامۆستای زانکۆ، کۆڕێکی بۆ نووسەر و فەرهەنگنووس شەوکەت مەلا ئیسماعیل حەسەن بۆ ناساندنی کتێبی “شۆڕشی ئەیلوول ١٩٦١ـ ١٩٧٥” ساز کرد.

 

ناوبراو لە کتێبەکەیدا باسی شۆڕشی ئەیلوول و هەڵوێستە مرۆڤایەتی و نەتەوەییەکانی (بارزانی نەمر)ی کردووە، لەگەڵ رۆڵی خۆی لە شۆڕشدا، کە یەکەم کەس بووە ئامێری پەیوەندیی بێتەلی بۆ شۆڕش دابین کردووە، هاوکات زۆربەی ئەو هەوراز و نشێویانەشی باس کردووە، کە شۆڕش لە قۆناغە جیاجیاکاندا بەسەری هاتووە.

 

دواتر پ.ی.د.شوان محەمەدئەمین خۆشناو، خوێندنەوەیەکی بۆ کتێبە کرد، تێیدا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هێندە بە جوانی نووسراوە، وەک ڕۆمانێکی مێژوویی پێناسەی دەکرێت.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، نووسەر لە کتێبەکەیدا ڕۆڵی سەدان کەسی لە شۆڕشدا باس کردووە، ئەمەش بە دەگمەن لە بیرەوەریی کەسەکان دەبینرێت.

 

کۆتایی کۆڕەکە بە پرسیار و گفتوگۆی ئامادەبووان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆڕەکە کۆتایی هات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سامانی تایلۆر سویفت گەیشتووەتە دوو ملیار دۆلار

ART

فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق: تۆڕێکی بەرگریی گشتگیرمان بە درێژایی تەواوی سنوور تەواو کردووە

سەڵاح

زیاتر لە 74 هەزار سوودمەند لە لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن

سەڵاح