zagros news agency

سەدان ئاوارەی باکووری کەرتی غەززە دەگەڕێنەوە سەر ماڵی خۆیان

 

دوای کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لەبەرەی نەتساریم، هەزاران ئاوارەی فەڵەستینی گەڕانەوە بۆ باکووری کەرتی غەززە، هاوکات تیمەکانی ‘ئەمبولانس’ فریاکەوتن لە شەقامی ڕەشید بڵاوبوونەوە بۆ پێشوازیکردن لە ئاوارە گەڕاوەکان.

سوپای ئیسرائیل و وەزارەتی ناوخۆی غەززە کە سەر بە حەماسە، ڕایانگەیاند، لە کاتژمێر 7ـی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە27-1- 2025، هەردوو ئاراستەی ڕێگەی شەقامی ڕەشید بەرووی ئاوارەکاندا کراوەتەوە.

سەبارەت بە جووڵەی ئۆتۆمبێل، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، “دوای پشکنین ڕێگەیان پێدەدەن لە ڕێگەی سەڵاحەدینەوە بەرەو باکووری کەرتی غەززە بڕۆن.”

سوپای ئیسرائیل، جەختی کردەوە، نزیکبوونەوە لە ناوچەی دەروازەی ڕەفەح و ناوچەی فیلادلفیا لە باشووری کەرتی غەززە قەدەغەیە.

سوپای ئیسرائیل هێزەکانی لە بەشی ڕۆژئاوای بەرەی نەتساریم کشاندەوە بەمەبەستی ڕێگەدان بە گەڕانەوەی هاووڵاتیانی ئاوارەبووی غەززە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە باکووری کەرتی غەززە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئەمریکا ٣٥ چەکداری داعشی لە سوریا کوشت

سەڵاح

کۆمیسیۆن ناوی کاندیدە جێگرەوەکانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە شەش پارێزگا ڕادەگەیەنێت

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح