لیژنەی ئابووری پەرلەمانی عێراق جهخت دەكاتەوە، لە داهاتی نا نەوتیدا عێراق زۆر خراپە و تەنیا پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت، روونیشی دەكاتەوە کە پلانێکیان لەبەردەستە لێکۆڵینەوە لە دۆخی دارایی و داهاتە نا نەوتییەکان دەكەن.
ڕوقەیە ئەلنووری، ئەندامی لیژنەی ئابووری پەرلەمانی عێراق بە (ئاژانسی هەواڵی عێراق)ی ڕاگەیاند: “لیژنەکەمان پشتگیری لەو ڕەوتە ئابوورییانە دەکات کە سوودی بۆ وڵات بە گشتی دەبێت، دەرفەتێکی زۆر لە بواری داهاتی نا نەوتیدا هەیە، بەڵام عێراق تەنیا پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە و داهاتی نا نەوتیش زۆر خراپە و سەرچاوەكانی داهاتی فرەچەشن نییە.”
ئاماژەی بەوەش دا: “لێکۆڵینەوە لە دۆخی دارایی و ئابووریی و هاندانی داهاتە نا نەوتییەکان دەكەین لە هەمانکاتدا دەبێت چاودێری دابەشکردنی داهات و شەفافیەتی داهاتەكان بكەین.”
ڕوونی كردهوه، دەبێت هانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بدرێت بۆ وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری لە بوارە جیاوازەكاندا، گوتیشی: “ئەوەی لە داهاتی ناوخۆ و داهاتی نا نەوتی هەیە بەشێكی زۆر كەمی بودجە پێكدەهێنێت ئەوەش مەترسییەكی راستەقینەیە.”
پێیوایە پشتگیری لە هەمەچەشنکردنی داهاتەكان تەنیا بە قسە ناكرێت، بەڵكوو كاری زۆر ستراتیژی پێویستە.
لە بودجەی ساڵی 2024دا بودجەی نانەوتی عێراق تەنیا 18% بووە.