ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بوومەلەرزەیەک شارۆچکەی ئامێدی هەژاند

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.8 پلەی ڕێختەر سنووری شارۆچکەی ئامێدی هەژاند، چەقی بوومەلەرزەکەش لە سنووری پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان بووە.

دەستەی گشتیی کەشناسی و چاودێریی بوومەلەرزە لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2025، بوومەلەرزەیەک ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستانی هەژاند.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی دەستەکە، کاتژمێر 8:53 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ لەسەر هێڵی پانی 37.43 و هێڵی ستوونی 43.85 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.8 پلەی ڕێختەر تۆمار کراوە، چەقەکەشی لە قوڵایی 5 کیلۆمەتری ناخی زەوی لە باکووری کوردستان بووە، شوێنەکەش دەکەوێتە دووری 60 کیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچکەی ئامێدی سنووری پارێزگای دهۆک.

هەروەها ئاماژەی داوە، هاووڵاتییان سنوورەکە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، بەڵام هیچ زەرەر و زیانێکی نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رى ساڵى ئێزدييان پيرۆز ده‌كات

یاسین

وەزارەتی ناوخۆ چەند ڕێنماییەکی بۆ دەنگدانی گشتی بڵاو کردەوە

سەڵاح

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(٢٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دڵشاد