ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شلتەری سەگی بێلانەی هەولێر لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان باشترینە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 29\1\202، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندیی هەولێر، بە یاوەرى ژیار جەلال، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەپارێزی، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونی کاروبار و پڕۆسەی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە، شلتەری سەگی بێلانەی هەولێرى بەسەرکردەوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، دواى ئەوەى لە نزیکەوە لە کاروبارەکانى شێڵتەرەکەی کۆڵییەوە، دەستخۆشى لە بەڕێوەبەر و کارمەند و ستافە و پزیشکانی کرد، کە ئەرکەکانیان بە شێوازێکی زۆر دروست و رێکوپێک ئەنجامدەدەن، کە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان باشترینە.

جێگەى باسە، ماوەی چەند ساڵێكە لە كوردستان بەگشتیى و شارى هەولێر بەتایبەتى دیاردەی سەگی بێلانە مەترسی زۆری بۆ سەرگیانی هاووڵاتیان دروستكردبوو، هەبوونی ئەو سەگانە لەناو شار جگە لە زیان گەیاندن بە هاووڵاتیان دیمەنی پایتەختیان شێواندبوو، هەربۆیە پارێزگاى هەولێر بەگوژمەى (450 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەى پارێزگا و لە سەر ڕووبەرى (20) دۆنم زەوی و بە دوورى (15) کیلۆمەتر لە ناوەندی شارى هەولێر، شێڵتەرێکى سەردەمیانەى بۆ کۆکردنەوەی سەگی بێلانە و ڤاکسینکردنیان دروستکرد، هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگ و بردنیان بۆ شلتەر تا ئێستاش بەردەوامە، جگە لە ڤاکسینکردنیان، رۆژانە نزیکەی چوار تۆن خواردنیان بۆ دابین دەکرێت، بەشێکی خواردنگەکانی هەولێر بە دابینکردنی بەشێکی خواردن بۆ سەگەکان پابەندکراون و رۆژانە لەلایەن فەرمانگەی خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی بۆ شێڵتەرەکە دەگوازرێتەوە.

May be an image of dog

May be an image of 4 people

May be an image of 3 people

May be an image of 5 people

May be an image of 2 people

May be an image of 4 people

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Open AI کار لەسەر تایبەتمەندیەکی نوێ دەکات

یاسین

چارەنووسی کارتە سوورەکەی ڤینیسیۆس چی لێدێت؟؟

یاسین

ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی هێرشیان کردە سەر هونەرمندێک ده‌ستگیر كران

سەڵاح