zagros news agency

هاوڵاتیان دەتوانن لە ماڵەوە مامەڵەی بەناوكردنی ئۆتۆمبێل و نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری ئەنجام بدەن

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە كردنەوەی پۆرتاڵێكی نوێی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ راگەیاند كە بەهۆیەوە هاووڵاتییان دەتوانن لە ماڵەوە فۆڕمی بەناوكردنی ئۆتۆمبێل و نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری پڕ بكەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک ساڵیانەی ئۆتۆمبێل بە سیستمی نوێ دەست بەکار بوو، ئەم پڕۆژەیە بە ستانداردی جیهانی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و کۆمپانیای ناوداری ئەڵمانی جێبەجی دەکرێت و پڕۆژەکە بۆ ئاسانکردنی کاروباری هاووڵاتییان و بە ئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییەکانە و ڕاستەوخۆ لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانەوە پاڵپشتی و چاودێری جێبەجێکردنی کراوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك و هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوخۆ باسیان لە بایەخی ئەم پڕۆژە نوێیە کرد کە لەمەولا ساڵیانەی نوێی ئۆتۆمبێل کە خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلە و گواستنەوەی خاوەندارێتی و هەموو کەیسەکانی دیکە بە سیستمی نوێ جێبەجێ دەکرێن و دەکیومێنتی نوێی ساڵیانە هاوشێوەی مۆڵەتی نوێی شوفێری دەردەهێندرێت.

ساڵیانەکە بە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی سەردەم بەرهەم دەهێندرێ و بایۆمەتری خاوەنەکەی دەخرێتە ناوی بۆ ئەوەی لە هەموو جۆرە ساختەکارییەک بپارێزرێت.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە باس لەوەش کرا کە ئەو سیستمە نوێیە پۆرتاڵێکی نوێی بۆ دروست کراوە بەم ناونیشانە (https://dlvr.digital.gov.krd ) و هاووڵاتییان لەمەولا دەتوانن هەژمار بۆ خۆیان دروست بکەن و بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتی و بەشێکی مامەڵەکان لە ماڵەوە ئەنجام بدەن و فۆرمەکانیان پڕ بکەنەوە بۆ ئەوەی بە کاتێکی کەمتر و خێراتر مامەڵەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ بەڕێوەبچێت.

ئەم پۆرتاڵە هەروەها دەتوانرێت بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شوفێریش بەکار بهێندرێت.

ساڵیانەی نوێ لە دهۆک دەستی پێ کرد و لە ئایندەییەکی نزیکدا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەی هاتوچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیش دەست پێ دەکات.

جەختیش لەوە كرایەوە كە شوفێران و خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان لە ئێستاوە دەتوانن سەردانی ئەو پۆرتاڵەی سەرەوە بکەن و هەژماری تایبەت بە خۆیان دروست بکەن بۆ ئەوەی لەمەولا مامەڵەکانی تایبەت بە مۆڵەتی شوفێری و گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلەکانیان لە ڕێی پۆرتاڵەوە لە ماڵەوە دەست پێ بکەن.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران رەتیدەکاتەوە گەرووی هورمز بگەڕێتەوە دۆخی جارانی

سەڵاح

لە تورکیا ١٠٣ کەس بە تاوانی مادەی هۆشبەر دستگیر کران

سەڵاح

باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ عێراق: به‌ بێ پشكنینی ئه‌منی ڕازی نابین هاوكاری بۆ لوبنان بنێرن

سەڵاح