zagros news agency

پڕۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی 8ی توڕەق كەوتە واری جێبەجێكردنەوە

 

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، به گوژمەی زیاتر لە 186 ملیۆن دینار پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامه ناوخۆیێەکانی 8ی توڕەق کەوتە واری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی 2ی 2025، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند: “پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی 8ی توڕەق کەوتە واری جێبەجێکردنەوە.”

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بە ڕووبەر و گوژمەی پڕۆژكەش داوە، پڕۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام بە ڕووبەری 8 هەزار مەتر دووجا و بە گوژمەی 186 ملیۆن و 631 هەزار دینار لە گەڕەكی 8ی توڕەق لەسەر داهاتی پارێزگای هەولێر بەشێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرماندی ئەرکانی بەرگریی بریتانیا: ئسیرائیل توانای بەرگریی ئێرانی بە تەواوی لە نێو بردووە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لە داڤۆس: گەشەپێدانی ئابووری بنەمای سەرەکی بەدیهێنانی سەقامگیرییە

یاسین

سێلین دیۆن بە کۆنسێرتە نوێیەکانی جارێکی دیکە لەگەڵ جەماوەرەکەی کۆدەبێتەوە

ART