zagros news agency

شەپۆڵێکی باران بارین بۆ سەر ناوچەکەمان دەستپێدەکات

 

ئەمڕۆ سێ شەممە   04- 02 –  2025

کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتى.

پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

ئاراستەی با/ گۆڕاو دەبێت .

خێراى با /   لەسەرخۆ دەبیت (5 –  15) کم/ک

مەوداى بینین / لەنێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت .

 

 

سبەی چوار شەممە  05- 02 –  2025

کەش/ لەکاتەکانى بەیانى تا دواى نیوەرۆ ئاسمان ساماڵ و پەلەهەوەر دەبێت ،لەدواى نیوەرۆ ئاسمان دەگۆرێ بۆ نیمچەهەورو لە ئێوارە بۆ هەورو لەگەڵ کاریگەرى شەپۆڵێکى باران بارین بۆ سەرناوچەکەمان دەست پێدەکات .کاریگەرى  ئەم شەپۆڵە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێ ناوچەى جیاجیا بە نمە باران و ناوچە سنوورییەکان لە درەنگانى شەو بەفر بارین دەبێت .

پلەکانی گەرما / لەدواى نیوەرۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە لە ئیوارەو شەودا نزم دەبێتەوەبە (2-4)پلەى سیلیزى .

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .

خێراى با /   لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10–  20  ) کم/ک

مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 19پلەى سیلیزى

سلێمانی  :   17پلەى سیلیزى

دهۆک     : 18 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 21 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 18  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 7  پلەى سیلیزى

سۆران: 16 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 21 پلەى سیلیزى

 

 

 

بەشى پێشبینى    04- 02 –  2025

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Apple هاوبەشی دەکات لەگەل کۆمپانیای Samsung

یاسین

زیاتر له‌ 250 کەس لە خەڵکی دێرەزۆر کەمپی هۆل جێ‌دەهێڵن

سەڵاح

لە وان قەدەغەی هاتوچۆ درێژکرایەوە

سەڵاح