zagros news agency

لە وان قەدەغەی هاتوچۆ درێژکرایەوە

لە وانی باکووری کوردستان قەدەغەی خۆپیشاندان و هەموو جۆرە چالاکییەکی کۆمەڵگای مەدەنی بۆ15 رۆژی دیکە درێژکرایەوە.
پارێزگای وان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، 15 رۆژی دیکە قەدەغەی خۆپیشاندان، گردبوونەوە، دابەشکردنی برۆشور، دەربڕینی ناڕەزایەتی و تەواوی چالاکییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی قەدەغە دەبێت. بڕیارەکە لە 11ـی مانگی شوباتەوە واتە لە رۆژی سەپاندنی سزای بەندکردن و دوورخستنەوەی عەبدوڵڵا زەیدان، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی وان دەرکراوە و درێژکراوەتەوە کە بە تۆمەتی ئەندامبوونی لە پەکەکە لەکار لادرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Samsung وەشانی One UI 6.1 بۆ ولاتی ئەمریکا بەردەست دەکات

یاسین

لە تورکیا دە گومان‌لێکراو دەستگیر کران

سەڵاح

هێزەکانی ئاسایشی سووریا قەدەغەی هاتووچۆیان لە حومس درێژ کردەوە

سەڵاح