ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه‌

 

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2025/2/4 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ كيڤن ليهى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق و سووريا كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منيى عێراق و سووريا و جووڵه‌ و هه‌ڕه‌شه‌كانى ڕێكخراوى تيرۆرستيى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌، تاوتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش كرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌. له‌مباره‌وه‌ ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌ردوو فيرقه‌ى سێ و چوارى پێشمه‌رگه‌يان له‌ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌دا به‌ هه‌نگاوێكى گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا و داكۆكييان له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ كرده‌وه‌.

لێكه‌وته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و گۆڕانكارييه‌كانى سووريا و كاريگه‌رييان له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەپارێزگای دیوانیە خۆپیشاندان بۆ پێدانی زەوی ئەنجامدرا

یاسین

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی پەتاتە لە بەردەڕەش بەسەردەکاتەوە

یاسین

سوپای لوبنان ڕەتیکردەوە لە خاڵە سنووریەکان کشابێتەوە

یاسین