zagros news agency

ئەمەریکا دۆزینەوەی تەرمی سەرجەم قوربانیانی فڕۆکەکانی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ چوارشەممە، 5-2- 2025، بەرپرسانی ئەمەریکا ئاشکرایان کرد، تیمەکانی فریاگوزاریی تەرمی هەر 67 قوربانییەکەیان دۆزیوەتەوە، کە هەفتەی ڕابردوو لە ڕووداوی پێکدادانی هێلیکۆپتەرێکی سەربازی و فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر گیانیان سپاردبوو.

بەرە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە،30ـ1-2025، هێلیکۆپتەرێکی سەربازی خۆی بە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە فڕۆکەخانەی ڕۆناڵد ڕیگن دا کێشا، لە ئەنجامدا هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەیان بەوەش کرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تیمەکانی فریاگوزاریی لە ئاوە سەهۆڵاوییەکانی ڕووباری پۆتۆماک بەردەوام بوون لە گەڕانەکانیان بۆ دۆزینەوەی تەرمی هەموو قوربانییەکان.

هەموو ئەو تیمانەی بەشداربوون لە پرۆسەی گەڕانەکەدا لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، تەرمی  هەر 67 قوربانی ڕووداوەکە دۆزرایەوە، ئاماژەیان بەوەش کرد، ناسنامەی هەموویان ئاشکرا کراوە جگە لە یەکێکیان نەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کراوە، ئێستا تیمەکانی فریاگوزاریی سەرنجیان لەسەردەرهێنانەوەی  پاشماوەکانە کە لە ڕووباری پۆتۆماکدا ماونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەڵاح

خوێندنی باڵا : نابێت زانکۆ تایبەتەکان پێش ئەو وادەییە هیچ بڕە پارەیەک لە قوتابییان وەربگرن

گوران

سەرۆكی حكومەت: داوا لە حكومەتی فیدرالی دەكەم کە هاریكار بن بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگال

یاسین