zagros news agency

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 65 بارهەڵگری چەک و زرێپۆشیان ڕەوانەی حەسەکە کرد

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری پڕ لە کەرەستەی سەربازییان ڕەوانەی بنکەی خەراب ئەلجیر لە ڕمێلان لە باکووری حەسەکە کرد، کە فڕۆکەکە چەکی پێشکەوتوو، سیستەمی ڕادار و ژمارەیەکی زۆری سەربازانی ئەمەریکای هەڵگرتبوو.

ڕوانگە ئاماژەی بەوەش داوە، کاروانێکی 50 بارهەڵگری چوونە ناو بنکەکە، کە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تۆپی قورس و تەقەمەنی جۆراوجۆر و سندوقی داخراو و کەلوپەلی سەربازیی و تانکی سووتەمەنییان پێبوو، کاروانەکە لەلایەن هێزەکانی ئاسمانی پاسەوانیان لی دەکرا.

ڕاشیگەیاند، 15 بارهەڵگری کە تانکی سووتەمەنی و سندوقی داخراویان هەڵگرتبوو، چوونەتە ناو بنکەی قەسرک، ئەمەش لە چوارچێوەی جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمەریکادا دێت لە ناوچەکە.

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە بەهێزکردنی خۆیان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات، جگە لە ئەنجامدانی زنجیرەیەک مەشقی سەربازی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە، لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرگریی و ئامادەکاری بۆ هەر پێشهاتێکی ئەمنی لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

دڵشاد

نزیکەی 100 هەزار کەس لە لوبنان ئاوارەبوون

یاسین