ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تاران پەیامێکی نووسراوی لە ترامپەوە پێدەگات

 

سەرچاوەیەکی نزیک لە حکوومەتی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە (9ی شوباتی 2025)، ئاشکرای کردووە، کە تاران هەفتەی ڕابردوو، لە ڕێگەی وڵاتێکی ناوبژیوانی ناوچەکەوە، پەیامێکی نووسراوی لە ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپەوە وەرگرتووە.

سەرچاوەکە، کە داوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت، بۆ (بەغدادی ئەلیەوم) ئاشكرای كردووە، ترامپ لە ڕێگەی وڵاتێکی ناوچەکەوە پەیامێکی نووسراوی بۆ ئێران ناردووە، داوای لێ دەکات دەست لە پرسی ناوەکی و مووشەکی و چەک هەڵبگرێت.

سەرچاوەکە دەڵێت: “پەیامەکە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ جەخت دەکاتەوە، کە دەبێت کۆماری ئیسلامیی ئێران واز لە چەکە پێشکەوتووەکان بهێنێت، سەرەڕای پرسە ناوەکییەکان، واتە بە کردەوە چەککردنی تەواوی ئێران.”

سەرچاوە ئێرانییەکە پەیوەندی دروست دەکات لەنێوان پەیامەکەی ترامپ و هەڵوێستی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران و بەرپرسانی دیکە، کە ڕەتی دەکەنەوە لەگەڵ ئیدارەی ترامپ دانوستان بکەن.

سەرچاوەکە باسی لەوە كردووە، هۆکاری گۆڕانی ڕاشکاوانەی هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە پەیامەکەی ترامپ، ئەو داواکارییانەن، کە لە پەیامە ئەمریکییەکەدا هاتوون.

لەمبارەوە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، دەڵێت: “ئێمە بە نیازپاکییەوە زیاتر لە دوو ساڵ دانوستانمان کرد لە ساڵی 2015، پابەند بووین و ڕێککەوتنەکانمان جێبەجێ کرد، بەڵام چی ڕوویدا؟ ئەوان خۆیان لە ساڵی 2018 کشانەوە. کەواتە، چ شتێکی نوێ هەیە، کە وایان لێ دەکات چاوەڕێی دانوستان بکەن؟ تەنیا شتی نوێ ئەوەیە، کە ئەوان زیاتر گوشار دەخەنە سەرمان.”

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، ڕۆژی هەینیی ڕابردوو ڕایگەیاند، کە ڕەتی دەکاتەوە لەگەڵ ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترامپ دانوستان بکات. ئەو پێی وایە، کە دانوستان کێشەکانی ئێران چارەسەر ناکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرماندەیی گشتیی سوپای سوودان لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی

سەڵاح

شاندێکی ئەمریکا بە نهێنی سەردانی ئێرانی کردووە

سەڵاح