zagros news agency

بەهای تومەن لە دابەزین بەردەوامە

 

دراوی تومەن رۆژ بە رۆژ بەرامبەر دۆلار لە دابەزیندایە و گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 9 ملیۆن و 200 هەزار تومەن.

بەپێی سەرچاوەکان بەهای تومەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی لە دابەزین بەردەوامە، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا تومەن بەرامبەر بە دۆلار 800 هەزاری دابەزیوە.

رۆژی 6ی 2ی 2025، هەر 100 دۆلارێك بە 8 ملیۆن 600 هەزار تومەن مامەڵەی پێوە دەكرا، بەڵام ئەمڕۆ 9ی 2ی 2025، هەر 100 دۆلارێك بووەتە 9 ملیۆن و 200 هەزار تومەن.

ئەم نرخەی ئەمڕۆ نزمترین ئاستی دراوە ئێرانییەکەیە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.

رۆژی 5ی 2ی 2025، دوای بڕیارەکانی سەرۆكی ئەمەریكا دژ بە ئێران، بەهای تومەنی ئێرانی دەستی بە دابەزینی زۆر خێرا كرد.

دابەزینە بەرچاوەکەی تومەن دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا چەند بڕیارێکی دژی ئێران دەرکرد، کە بریتی بوون لە راگرتنی هەناردەكردنی نەوت و دۆسییەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک شارەوانیەکی کورد لە تورکیا دەستگیر کرا

سەڵاح

تورکیا لە دیکەی نێو دەریای ڕەش دەستی بە دەرهێنانی گازی سروشتی کرد

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەى تۆمار کردوە

سەڵاح