zagros news agency

سەرۆک شارەوانیەکی کورد لە تورکیا دەستگیر کرا

بەگویرەی میدیاکانی تورکیا، سەرلەبەیانی ڕۆی سێشەممە زنجیرە هەڵمەتێکی ئەمنی لە پارێزگاکانی ئیستانبوڵ، دیاربەکر، مێردین و شرنەخ کران و ژمارەیەک هاووڵاتی دەستگیر کران.

 بەگوێرەی ئەم هەواڵانە لەم هەڵمەتانەدا جەنگیز دوندار، هاوسەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی کایاپناری دیاربەکر لەسەر پشکی دەم پارتی دەستگیرکراوە و کۆمەڵێک رۆژنامەوانی سەر بە سەندیکای میزۆپۆتامیاش دەستبەسەرکراون.

هەتا ئێستا  هۆی ئەم هەڵمەتانە  نازانرێت و تەواوی دەستبەسەرکراوان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکی ناوەندیی عێراق پشکی دۆلاری گەشتیارانی بۆ سێ هەزار دۆلار زیاد کرد

یاسین

سێ ناوچەی عێراق لە لیستی گەرمترین ناوچەکانی جیهانن

سەڵاح

سەرۆكی حكوومەت و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا باسیان له‌ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە كاتێكی گونجاودا كرد

سەڵاح