zagros news agency

سوپای سووریا هەڵمەتێکی لە سەرسنووری لوبنان دەست‌ پێکرد

هێزەکانی حکومەتی گواستنەوە (ڕاگوزار) ی سووریا هەڵمەتێکیان لە سنووری لوبنان دژی باندەکانی قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان بەڕێوەبرد. وەزارەتی بەرگریی کۆماری عەرەبیی سووریا ڕۆژی یەکشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزێکی سەربازی بەرفراوان لە نزیک سنووری لوبنان و ئیسرائیل لە پارێزگای حومس جێگیر کراون.
لە دەقی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “وەزارەتی بەرگریی جەختی کردووەتەوە بە دواداچوون بۆ باندە سەر بە میلیشیا شیعەکانی حیزبوڵڵا و ئەو قاچاخچییانە دەکات لە ناوچە سنوورییەکان چالاکن. بۆ دەستنیشانکردنی بنکە و شوێنی حەشاردانی ئەم کەسانە فڕۆکەی دڕۆن بەکاردەهێنرێت.”
هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی کاتیی سووریا لە ٦ی شوبات هەڵمەتێکیان بۆ داخستنی ڕێگاکانی قاچاخ لەم ناوچە سنوورییە دەست پێکردووە. دەگوترێت ئەم هەڵمەتانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی ڕژێمی ئەسەد، قاچاخچییانی ماددەی هۆشبەری پەیوەندیدار بە حیزبوڵڵا بەڕێوەچووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پڕۆژەی ڕووناکی ( کارەبای 24 کاتژمێری) گەیشتە زاخۆ

یاسین

عێراق دوو چەکداری داعشی کوشت کە یەکێکیان پلەی ئەمیر بووە

سەڵاح

کوژرانی ٦٢ کەس لە زیندانەکانی حکوومەتی کاتیی سووریا بەهۆی ئەشکەنجەوە

سەڵاح