zagros news agency

کوژرانی ٦٢ کەس لە زیندانەکانی حکوومەتی کاتیی سووریا بەهۆی ئەشکەنجەوە

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٦٢ کەس لە زیندانەکانی حکوومەتی کاتیی سووریا لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەست داوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرتن، ڕفاندن و ئەشکەنجەدان لەو وڵاتەدا بەردەوامە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەکە، دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، گرتن، ڕفاندن و ئەشکەنجەدان لە سووریا بەردەوامە و ژیانی ئەو کەسانەی لەو وڵاتە دەستگیر دەکرێن، لەژێر مەترسییەکی گەورەدایە.
سەرچاوە ناوبراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە زۆربەی ئەم ڕووداوانە بەهۆی هۆکارە تائیفییەکان یان تۆڵەسەندنەوەوە ئەنجام دراون، بێ ئەوەی کەسانی تاوانبار سزا بدرێن. ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەمە نیشانەی نەبوونی دادپەروەرییە لە سووریا و پێویستە ئەم پێشێلکارییانە ڕابگیرێن و تاوانباران دادگایی بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخەکانی نەوت لە کاتی داخستنی بازاڕدا کەمێک پاشەکشەیان کرد

سەڵاح

راوێژکارێکی سوودانی پێشبینی نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەی ٢٠٢٦دا دەکات

یاسین

ئەمەریکا ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ڤەنزوێلا دەکات

دڵشاد