ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی : ئەگەری بارینی نمە باران وبەفر هەیە

 

 

 

ئەمڕۆ دوو شەممە   10- 02 –  2025

کەش/  ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت .

پلەکانی گەرما /  بەگشتی نزیک دەبێتەوە تەنها ناوچە شاخاوویەکان نەبێ کەمێک نزم دەبێتەوەبە (2 -3) پلە بەراوورد بە  تۆمارکاوەکانى دوێنێ. پلەکانی ئەمرۆی پێشبینی کراولەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت .

خێراى با /   لەسەرخۆ دەبێت (5 – 15) کم/ک

مەوداى بینین / لەنێوان (8  – 10 ) کم دەبێت .

 

 

 

سبەى سێشەممە  11- 02 –  2025

کەش/ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت,  لەکاتەکانی بەیانی ئەگەری کەمێک دابارینی نمە باران وبەفر هەیە لەناوچە کانی رۆژئاوای هەرێم پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە تاکوو کاتەکانی شەوبۆناوچە شاخاوویە سنووریەکان وە زیاتر ناوچەکانی   بادینان بەشێوەی نمە باران و برێکی کەم لەبەفر.

پلەکانی گەرما / نزیک  دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .

ئاراستەی با / باکووری  خۆرهەڵات دەبێت .

خێراى با /   لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک

مەوداى بینین / لەنێوان (6  – 8 ) کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 12 پلەى سیلیزى

سلێمانی  :  9پلەى سیلیزى

دهۆک     : 10 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 14 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  10 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 10  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: -7  پلەى سیلیزى

سۆران: 8پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 15 پلەى سیلیزى

 

 

بەشى پێشبینى    10- 02 –  2025

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین

یانەیەکی ئینگلیزی ئەستێرەکەی میلانی دەوێت

یاسین

شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

یاسین