zagros news agency

دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی لە نەجەف داوای دامەزراندن دەکەن

 

دووشەممە، 10ـ2- 2025، دەیان دەرچووی کۆلێژی پزیشکی لە پارێزگای نەجەف خۆپیشاندانیان کرد و داوای دامەزارندن دەکەن.

ژمارەیەکی زۆر لە دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی لە بەردەم فەرمانگەی تەندروستی لە پارێزگای نەجەف خۆپیشاندانیان کرد.

بەگوێرەی میدیاکانی عێراق، ئەو خۆپیشاندەرانە داوا دەکەن دامەزرزاندنیان بخرێتە ناو بودجەی 2025.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە بەغدا خۆپیشاندانی خانەنشینانی سەربازی بەڕێوەچوو، کە ئەو خانەنشینانە داوادەکەن مووچەکانیان زیاد بکرێت، چونکە بەشی پێداویستییەکانیان ناکات، هەروەها حکوومەت بە ستەمکردن لێیان تۆمەتبار دەکەن.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە رووداوێکی هاتووچۆدا 11کەس بوونە قوربانی

یاسین

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی تۆمارکردوە

سەڵاح

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین